دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بڕیارده‌دات

13   کاتژمێر پێش ئێستا  112 جار خوێنراوەتەوە

دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕۆژی دوشەممەی هه‌فته‌ی داهاتو كۆده‌بێته‌وه‌ و له‌باره‌ی بڕیاری خەرجکردنی پاره‌ی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دەرکردنی بڕیاری وەلائی بڕیارده‌دات.

دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ خشتەی دادبینی بۆ هه‌فته‌ی داهاتو بڵاوكرده‌وه‌ و ڕۆژی ڕۆژی دوشەممەی (14ـی تەمموزی 2025) لەسەر دو سکاڵای پەیوەست بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

له‌باره‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، دو سكاڵا له‌ دادگای فیدڕاڵی عێراق تۆماركراون، له‌ سكاڵای یه‌كه‌مدا داوا كراوه‌ کێشەی موچە لە ناکۆکیی نێوان بەغدا و هەولێر جیابکرێتەوە، موچە بابەتێکی سەربەخۆ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا له‌سه‌ر محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تۆماركراوه‌.

سکاڵای دوەمیش لەبارەی دەرکردنی فه‌رمانی وه‌لائیی دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌وه‌یه‌ له‌باره‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و دیارنیه‌ ئایا هه‌فته‌ی داهاتو پرسه‌كه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌ یان نا. 
  
ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌ له‌سه‌رده‌می دادوه‌ر مونزر ئیبراهیم حسێن سه‌رۆكی نوێی دادگای فیدڕاڵی له‌دوای وازهێنانی جاسم محه‌مه‌د عه‌بود، سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە