"ئەو میدیایانەی ئارامیییان تێکداوە، رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە"

3   کاتژمێر پێش ئێستا  166 جار خوێنراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هیچ میدیایەک نابێت ببێتە هۆی تێکدانی شیرازە و ئاشتەوایی کۆمەڵگە راشیگەیاند: "ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە، رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە".
 
نامیق هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان بە ٧ڕۆژی راگەیاند: "لە چەند رۆژی رابردوو لە سنووری پارێزگای هەولێر شەڕ و ئاڵۆزییەک روویدا، بابەتێکی نوێ و پێشهاتێکی نوێ بوو، بەڵام میدیاکان و پەیجەکان رۆڵێکی خراپیان هەبوو لە گەورەکردنی بابەتەکە و تێکدانی کۆمەڵگە".
 
وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری وتی، بە وردی خەریکی لێکۆڵینەوەن، تاوەکو بزانن کامە میدیا هۆکار بووە بۆ گەورەکردنی ئاڵۆزیی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە. 
 
نامیق هەورامی دەڵێت، "نەک تەنیا لەو بابەتە، بەڵکو بە گشتی هەر میدیایەک یان پەیجێک ببێتە هۆی تێکدانی شیرازە، ئاشتەوایی کۆمەڵگە و شێواندنی سەقامگیریی کوردستان، رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە".
 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە