ئەمریکا هێرشی کردە سەر سێ بنکەی ئەتۆمیی ئێران
7 کاتژمێر پێش ئێستا
45 جار خوێنراوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان لە ئێران.
ترەمپ دەڵێت، فڕۆکەکانمان ئاسمانی ئێرانیان جێهێشتووە و هێرشەکانیان بەسەرکەوتوویی کردوون.
سەرۆکی ئەمریکا هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بە "زۆر سەرکەوتوو" ناودەبات و دەڵیت، "بارێکی تەواو لە بۆمب خرایە خوارەوە بۆ سەر بنکە سەرەکییەکە، فۆردۆ. هەموو فڕۆکەکان بە سەلامەتی لە رێگای گەڕانەوەدان بۆ نیشتمان".
دەشڵێت، "هیچ سوپایەکی دیکە لە جیهاندا نییە کە بتوانێت ئەمە بکات. ئێستا کاتی ئاشتییە! سوپاس بۆ سەرنجتان لەسەر ئەم بابەتە."
ئەم راگەیاندنە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا دوو کۆبوونەوەی راوێژکاری لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کرد.
دەقی پۆستەکەی دۆناڵد ترەمپ لە ترووس سۆشیەڵ:
ئێمە هێرشە زۆر سەرکەوتووەکەمان بۆ سەر سێ بنکە ئەتۆمییەکەی ئێران تەواو کرد، کە فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهانیان لەخۆگرتبوو. هەموو فڕۆکەکان ئێستا لە دەرەوەی ئاسمانی ئێرانن. بارێکی تەواو لە بۆمب خرایە خوارەوە بۆ سەر بنکە سەرەکییەکە، فۆردۆ. هەموو فڕۆکەکان بە سەلامەتی لە رێگای گەڕانەوەدان بۆ نیشتمان. پیرۆزبایی لە جەنگاوەرە مەزنە ئەمریکییەکانمان دەکەین. هیچ سوپایەکی دیکە لە جیهاندا نییە کە بتوانێت ئەمە بکات. ئێستا کاتی ئاشتییە! سوپاس بۆ سەرنجتان لەسەر ئەم بابەتە.
|