حکومەتی عێراق تیمێک بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتیانی پێکدەهێنێت

7   کاتژمێر پێش ئێستا  51 جار خوێنراوەتەوە

حکومەتی عێراق تیمێک بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتییەکانی پێکدەهێنێت و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراقیش داوادەکات ئەوانەی گیریانخواردووە پەیوەندی بە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی عێراقەوە بکەن بۆ گەڕانەوە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی داوە تیمێک پێکبهێندرێت بە سەرۆکایەتیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی و ئەندامێتیی هەردوو وەزارەتی دەرەوە و گواستنەوە، لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە.
 
جیهاد دیوان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، رایگەیاند، داوا لەو هاووڵاتییە عێراقییانە دەکەن کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن یان لە ژمارەیەک وڵاتدا گیریان خواردووە، پەیوەندی بە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی عێراقەوە بکەن تاوەکو ئاسانکاریی پێویستیان بکرێت بۆ گەڕانەوە.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق داوا لە هەموو هاووڵاتییان دەکات کە ژمارەکانی فریاکەوتنی تایبەت بە باڵیۆزخانە و کونسووڵخانەکانی عێراق بەکاربهێنن، چونکە تیمەکانی کارکردن بە شێوەیەکی بەردەوام کاردەکەن بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانیی پێویست لەهەر دۆخێکی لەناکاوەکاندا.
 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە