درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر کەوتە خوارەوە
2025-06-16
441 جار خوێنراوەتەوە
کەمێک لەمەوبەر لە ئاسمانی شاری هەولێر درۆنێک لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی خرایەوە خوارەوە.
خستنەخوارەوەی درۆنەکە لە کاتێکدایە جەنگی مووشەکی و هێرشە ئاسمانییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێی ناوەتە چوارەم ڕۆژ و بەهۆیەوە ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان و چەند وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە بەهۆی مەترسی هێرشە ئاسمانییەکان لەبەردەم گەشتیە ئاسمانییەکان داخراوە.
بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی ٧ڕۆژ، خستنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووەو هێزە ئەمنییەکانیش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکەو لێكؤڵینەوەیان دەست پێکردووە.
|