سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان: کاتی راگرتنی گرژییەکانە
16 کاتژمێر پێش ئێستا
349 جار خوێنراوەتەوە
ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای راگرتنی دەستبەجێی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکات و جەختدەکاتەوە کە "کاتی راگرتنە."
گوتێرێز لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، بە شێوەیەکی کورت و پوخت هۆشداریی لە دۆخەکە دا و رایگەیاند: "بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە. هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر تەلئەبیب. ئیدی زیادکردنی گرژی بەسە، کاتی راگرتنە. دەبێت ئاشتی و دیپلۆماسی زاڵ بن."
ئەم لێدوانەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لەبەردەم مەترسیی تەقینەوەی شەڕێکی گشتگیردایە.
دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکان و فەرماندە باڵاکانی ئێران، ئێران بە چەندین زنجیرە هێرشی مووشەکی وەڵامی دایەوە، کە بووەتە هۆی زیانی گیانی و ماددیی زۆر لە هەردوولا.
کوشتنی دەیان کەس لە ئێران، کوژرانی هاووڵاتییەک و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە لە ئیسرائیل، لەگەڵ رووخانی باڵەخانەکان لە تەلئەڤیڤ، دۆخەکەی گەیاندووەتە ئاستێکی مەترسیدار.
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیگەرانیی قووڵی خۆی لەم پەرەسەندنە دەربڕیوە و داوای دانبەخۆداگرتن دەکات بۆ رێگریکردن لە فراوانبوونی زیاتری ململانێکە
|