عێراق ڕێكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

7   کاتژمێر پێش ئێستا  40 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕێکارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گرێبەستکردن بۆ وەبەرهێنانی کێڵگەی میران و کێڵگەی تۆپخانە-کوردمیر لە پارێزگای سلێمانی پێشێلکردنی ئەو بڕیارانەیە کە لەلایەن دادگای فیدڕاڵیی عێراق دەرچوە، کە ئاماژەی بە نایاساییبونی ئەو گرێبەستانە کردوە کە دوای دەرچونی بڕیاری دادگای باڵا فیدڕاڵی ئەنجامدراون.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "هەندێک لە ماڵپەڕە هەواڵییەکان هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرچوە، کە بریتیه‌ لە ڕێککەوتنی نوێی وزە بە بەهای دەیان ملیار دۆلار، ڕونی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ڕێکارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گرێبەستکردن بۆ وەبەرهێنانی کێڵگەی میران و کێڵگەی تۆپخانە-کوردمیر لە پارێزگای سلێمانی پێشێلکردنی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، دادگای فیدڕاڵیی عێراق ئاماژەی بە نایاساییبونی ئەو گرێبەستانە کردوە کە دوای دەرچونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ئەنجامدراون به‌ ژماره‌ (59/فیدڕاڵی 2012 و 110/فیدراڵی 2019).

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، سەرەڕای پێویستی عێراق بۆ زۆرترین وەبەرهێنانی غاز و دابینکردنی خواستی ناوخۆیی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، ئەو ڕێوشوێنانەی حکومەتی هەرێم گرتویەتیەبەر پێشێلکارییەکی ڕونی یاسای عێراق پێکدەهێنێت، "سامانی نەوت هی هەمو عێراقییەکانە و هەر وەبەرهێنانێک لەم سامانەدا دەبێت لە ڕێگەی حکومەتی فیدراڵیەوە ئەنجام بدرێت".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، وەزارەت بە پشتبەستن بە دەستوری عێراق و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی پوچەڵبونەوەی ئەو گرێبەستانە دوپاتدەکاتەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە