پوتن: گفتوگۆكه‌م له‌گه‌ڵ تره‌مپ ڕاشكاوانه و به‌سود بوو
4 کاتژمێر پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی ڕوسیا، گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ی به "مانا و ڕاشكاو و زۆر به‌سود" وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، ڕوسیا پاڵپشتی وه‌ستاندنی شه‌ڕه‌كان ده‌كات.
ڤلادمیر پوتن له په‌یامێكدا دوای په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كه دو كاتژمێری خایاند، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ تره‌مپ ده‌ربڕی بۆ به‌شداریكردنی ئه‌مریكا له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕوسیا پاڵپشتی وه‌ستاندنی شه‌ڕه‌كان ده‌كات، به‌ڵام پێویسته كاریگه‌رترین ڕێگاكان به‌ره‌و ئاشتی هه‌ڵبژێردرێن.
به‌وته‌ی پوتن، "دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به وه‌ستاندنی شه‌ڕ و ئاگربه‌سته‌كان ده‌ربڕی، هه‌ربۆیه ڕوسیا داوای چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی قه‌یرانی ئۆكرانیا ده‌كات، ته‌نها ده‌بێت كاریگه‌رترین ڕێگاكان بۆ گه‌یشتن به ئاشتی دیاری بكه‌ین".
پوتن جه‌ختیشیكرده‌وه كه ڕوسیا ئاماده‌یه كار له‌سه‌ر یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا بكات كه ئاگربه‌ست له‌خۆ بگرێت.
رونیشیكرده‌وه، "له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ڕێككه‌وتین كه ڕوسیا پێشنیازێك بكات و ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئۆكرانی كار له‌سه‌ر یاداشتێك بكات له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری په‌یماننامه‌ی ئاشتی له داهاتودا كه كۆمه‌ڵێك هه‌ڵوێستی تێدا بێت، وه‌ك بنه‌ماكانی یه‌كلاكردنه‌وه، چوارچێوه‌ی كاتیی ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتنێكی ئه‌گه‌ری ئاشتی، ئه‌گه‌ری ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنی گونجاو بكرێت".
سه‌رۆكی روسیا ده‌شڵێت، "ڕوسیا و ئۆكرانیا پێویستیان به دۆزینه‌وه‌ی سازانێك هه‌یه كه هه‌مو لایه‌نه‌كان ڕازی بكات".
باسی له‌وه‌شكرد، "بێگومان مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌ردو لایه‌نی ڕوسیا و ئۆكرانیا ئه‌وپه‌ڕی خواستی خۆیان بۆ ئاشتی نیشان بده‌ن و سازشێك بدۆزنه‌وه كه له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌كاندا بگونجێت، هه‌ڵوێستی ڕوسیا ڕون و ئاشكرایه و بابهتاه سه‌ره‌كییه‌كه بۆ ئێمه نه‌هێشتنی ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌یه".
|