نرخی کارەبای 24 کاتژمێری هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا

4   کاتژمێر پێش ئێستا  106 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و رەشنووسی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی سەبارەت بە پڕۆژەی "رووناکی" بۆ دابینکردن و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی کارەبای 24 کاژێری بۆ هاوبەشانی تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی پەسەند کرد.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لە سێ مانگی سەرەتای بەکارهێنانی کارەبا لە پڕۆژەی رووناکیدا، بە رێژەی 50٪ بۆ 15٪ پاڵپشتی بەکارهێنەران دەکات و بڕی پارەی کارەبا کەمدەکرێتەوە.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامانجی ئەوەیە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ کارەبای سەنتەری پارێزگاکان بکرێتە 24 کاژێری.
 
هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاردراوە، بەزوویی لیستی مووچەی مانگی پێنج ئامادە بکرێت و بۆ بەغدا بنێردرێت.
 
نرخی کارەبای 24 کتاژمێری بەپێی خەرجکردنی کیلۆوات
 
1 بۆ 400 کیلۆوات
72 دینار
 
400 بۆ 800 کیلۆوات
108 دینار
 
800 بۆ 1200 کیلۆوایت
175 دینار
 
1200 بۆ 1600 کیلۆوات
265 دینار
 
1600 بۆ سەرەوە
350 دینار


   ئەمانەش بخوێنەرەوە