مەزڵوم عەبدی: سوپاسی سەرۆکی ئەمریکا دەکەین بۆ لابردنی سزاکانی سوریا

3   کاتژمێر پێش ئێستا  81 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەكات بە بۆنەی بڕیاری لابردنی سزاكانی سەر سوریاوە و دەڵێت، "هیوادارین ئەو هەنگاوە پشتیوانی سەقامگیریی و دوبارە بونیاتنانەوە بکات".

مەزڵوم عەبدی، ئەمشەو لە پەیامێکدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکەن بۆ بڕیاری هەڵگرتنی سزا سەپێندراوەکانی سەر سوریا، بەو پێیەی کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئەو وڵاتە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، هیوادارن ئەو هەنگاوە پشتیوانی سەقامگیریی و دوبارە بونیاتنانەوە بکات، کە ئایندەیەکی گەشتر بۆ تەواوی وورییەکان بەدی دێنێت و سوریا هەمیشە شایەنی باشترینە.

ئەوە لەكاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ، ئەمشەو لە وتارێکیدا لە کۆڕبەندی وەبەرهێنانی سعودیە و ئەمریکا لە ڕیاز ڕایگەیاند، ئیدارەكەی هەوڵدەدات پەیوەندیەكانی لەگەڵ حكومەتی نوێی دیمەشق ئاسایی بكاتەوە، هەروەها بڕیاری داوە كە سزاكانی سەر ئەو وڵاتە هەڵبگرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە