مەسرور بارزانی: بە توندترین شێوە هێرشەکانی سەر هەرێم شەرمەزار دەکەین

1     کاتژمێر پێش ئێستا  36 جار خوێنراوەتەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە توندترین شێوە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین کە هەرچەندە ئێمە بەشێکیش نەبووین لەو شەڕە، کەچی هێرشەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەر بەردەوام بوون.

مەسرور بارزانی دەشڵێت: سەرەڕای ئاگربەست و دانوستانەکان، کەچی بەهۆی هێرشەکانی ئەم چەند ڕۆژانە، پێنج کەس شەهیدبوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون، ئەمەش هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاگربەست و زیان گەیاندنی زیاتر بە ناوچەکەمان.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند پێویستە حکومەتی فیدراڵ ڕێوشوێنی کردەیی بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەم هێرشانە و داوا لە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان دەکەین کە کەرەستەی پێویست بۆ پاراستنی کوردستان و ژێرخانی وزە ، لەم هەڕەشە بەردەوامانە دابین بکەن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە