نوێترین خۆشەویستی لامین یامال، خانمێکی بەریتانیی سەرنجڕاکێشە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
34 جار خوێنراوەتەوە
جارێکی دیکە، سەرنجی میدیاکان چوونەوە سەر پەیوەندییە سۆزدارییەکانی لامین یامالی ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنا، پاشئەوەی رۆژنامەنووسێکی بەریتانی بوونی پەیوەندی نێوان ئەو یاریزانە و خانمێکی بەناوبانگی بەریتانیی ئاشکراکرد.
ئانا گۆرگی، خانمە رۆژنامەنووسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لەیلا رۆلاند، کە تەمەنی تەنیا 21 ساڵە و بلۆگەرێکی سۆشیال میدیایە و زیاتر لە چوار ملیۆن فۆڵۆوەرسی لە سۆشیال میدیا هەیە، بووەتە جێگەی سەرنجی لامین یامال و پەیوەندییان هەیە.
گۆرگی، لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا قسەیکردووە و دەڵێ، "لامین یامالیش وەک هەموو یاریزانانی دیکەی تۆپی پێ، فۆڵۆی ئەو کچانە ناکات کە سەرسام دەبن پێی، بەڵام من بینیم ئەو سەرسامبوون و لایکی خۆی بۆ بڵاوکراوەکانی لەیلا رۆلاند دەربڕیوە و لەبەرئەوە، بەخۆمم گوت، ئەمە سەیرە! من هەروەها سەرنجمدا کە لەیلاش بەهەمان شێوە لایک بۆ بڵاوکراوەکانی لامین دەکات".
ئەو رۆژنامەنووسە، ئاماژەی بەکارلێکە بەردەوامەکانی نێوان هەردوو کەسەکە کردووە.
ئانا گۆرگی روونیکردووەتەوە، رۆلاند و نیکی نیکۆلی خۆشەویستی پێشووی لامین یامال، یەکدی دەناسن و ماوەی چەندین مانگە پەیوەندییان لەنێواندا نەماوە.
ئاشکرایکردووە، "لەماوەی رابردوودا، لەیلا رۆلاند، چەندین وێنەی خۆی لە یاریگەی بارسێلۆنا لە کاتی یارییەکاندا بڵاوکردووەتەوە، کە درێسی بارسای پۆشیوە. تەماشا بکەن لەبەرئەوەی پەیوەندییەکە لەگەڵ پەیوەندی لامین و نیکی نیکۆل، لە یەک دەچێت. ئاشکرا نەکراوە، بەڵام هەموو ئاماژەکان دووپاتیدەکەنەوە کە راستە".
لەیلا رۆلاند، لەدایکبووی لەندەنە، بەوە ناسراوە کە ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکانی لە بوارەکانی مۆدە، گەشت و جوانییە. لە ساڵی 2020ەوە لەگەڵ چەندین مارکەی گەورەی جیهانیی، وەک دیۆر، ئیڤ سان لۆران، رابان، ئالۆ و ڤیکتۆریا سیکریت کاری کردووە.
بڵاوکراوەکانی ئەو دەریدەخەن کە شێوازێکی ژیانی جیهانییانەی هەیە، بەبەردەوامی سەردانی شاری بارسێلۆنا دەکات، لە نێوان خۆشگوزەرانی و کاردا گەشتەکانی دەکات، لە هەموو یارییەکانی بارسێلۆنا ئامادە دەبێت.
وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەو کە بڵاویاندەکاتەوە، لە نێوان مۆدە، گەشتیاری و چاوپێکەوتنی فانەکانیەتی.
بلۆگەرە بەریتانییەکە بەبەردەوامی، بە درێسی بارساوە لە یاریگەی یانەکەدا دەردەکەوێت.
ئەو لە چاوپێکەوتنێکدا گوتویەتی، "هەموو کات حەزم لە هونەر و کاری داهێنەرانەیە، سەرلەنوێ ستایلە داهێنەرانەکان دادەڕێژمەوە".
لای خۆیەوە رۆژنامەی 'مارکا'ی ئیسپانی دەڵێ، لەیلا لەماوەی رابردوودا بەردەوام سەردانی کامپ نوی کردووە و درێسی بارسای پۆشیووە و هیچ یارییەکی ئەو یانەیە نییە لە یاریگەی خۆیدا، ئەو ئامادەی نەبووبێت.
رۆژنامەکە هەروەها دەڵێ، لەیلا پەیوەندی لەگەڵ کەسە نزیکەکانی لامین هەیە، لە چەند ڤیدیۆیەکی یوتیوبدا لەگەڵ ئەوان دەرکەوتووە و ئەوەش دووپات لە بوونی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ لامین دەکاتەوە.
|