میراڵ ماڵئاوایی لە یانەی دهۆک دەکات

15   کاتژمێر پێش ئێستا  72 جار خوێنراوەتەوە

مەسعود میراڵ لە پەیامێکدا رۆیشتنی خۆی لە یانەی دهۆک راگەیاند.

میراڵ کە ماوەی ساڵێکە راهێنەری دهۆکە، لە پەیامێکدا دەڵێ، هەموو شتێک کۆتایی هەیە و ئەو رۆژە هاتووە
.
راهێنەری دهۆک لە پەیامەکەیدا باسی ساتی بردنەوەی نازناوی جامی کەنداو لەگەڵ یانەی دهۆک دەکات و دەڵێ ساتەکانی لەبیر ناکەم.

میراڵ ئەمڕۆ لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقەوە بەسڕکردن بۆ ماوەی شەش مانگ سزادرا.

دەقی پەیامەکەی مەسعود میراڵ:

وەرزێک کۆتایی هات کە پڕ بوو لە ساتەوەختی سەرنجڕاکێش. لە مانگی ئابدا کە دەستمان پێکرد، پرسیاری زۆر هەبوون، بەڵام تیمێکی گەنج کە خەونی گەورەی هەبوو، کولتوورێکی راهێنانمان دروستکرد کە یاریزانەکان دڵسۆزانە دڵیان تێیدا دانا و شێوازێکی یاریکردنمان داهێنا کە کاریگەرییەکی گەورەی لە خولەکەدا دروستکرد.

بردنەوەی نازناوی جامی کەنداو شتێکی لەبیرنەکراوە.

بێگومان یادگارییەکان لەبیرناچنەوە، بەڵام من دڵنیام کە گەشتی یانەی وەرزشی دهۆک بەردەوام دەبێت. بەردەوام دەبم لە چاودێریکردنی تۆپی پێی عێراق و دڵنیام کە داهاتوو بۆ ئەم وڵاتە، پڕشنگدارە.

سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە هاوکاربوون بۆ دروستکردنی ساڵێکی پڕ یادگاری. سوپاس بۆ کارگێڕی، یاریزانەکان، لە سەرووی هەموویانەوە، هاندەرە نایابەکانی دهۆک و هەموو عێراق.

وەکو ستیڤن کینگ دەڵێت:

"هەندێک باڵندە مەبەست لێی قەفەس نییە، ئەوە تەنیا شتێکە. پەڕەکانیان زۆر گەشاوەن، گۆرانییەکانیان زۆر شیرین و کێویین. بۆیە ئازادییان پێدەدەیت، یان کاتێک قەفەسەکە دەکەیتەوە بۆ ئەوەی خۆراکیان پێبدەیت، بە جۆرێک لە جۆرەکان بەلای تۆدا دەفڕن. ئەو بەشەی تۆ کە دەزانێت هەڵە بووە زیندانیکردنیان لە پلەی یەکەمدا دڵخۆشە، بەڵام هێشتا، ئەو شوێنەی کە تێیدا دەژیت زۆر زیاتر دراب و... بەتاڵ بۆ رۆیشتنیان"

خوداتان لەگەڵ بێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە