دیارترین هەڵە تەندروستییەکانی رۆژووەوانان بزانە

4   کاتژمێر پێش ئێستا  74 جار خوێنراوەتەوە

دوو دامەزراوەی باوەڕپێکراوی پزیشکی و تەندروستی جەخت لە چەند هەڵەیەکی رۆژووەوانان دەکەنەوە کە دۆخی تەندروستییان تێکدەدات؛ نەخەوتن تا پارشێو یەکێکیانە.
 
دامەزراوەی حەمەدی پزیشکی لە قەتەر و کۆمەڵەی خۆراک و دەرمان لە سعودیە ئاماژە بەوە دەکەن، بە نەخەوتن یاخود کەمخەوی هۆڕمۆنەکانی جەستە تێکدەچن، لەکاتی رۆژووبووندا تووڕەیی و دڵتەنگی دروستدەکەن.
 
ئەمانەی خوارەوە چەند هەڵەیەکی رۆژووەوانانن
 
زۆرخۆری لە بەربانگدا؛ کۆئەندامی هەرس دوای ئەو هەموو کاژێری رۆژووە، ئامادە نییە لەناکاو خۆراک و خواردنەوەیەکی زۆر لەخۆ بگرێت و بەدهەرسی دروستدەبێت.
 
کەمیی ئاوخواردنەوە؛ پێویستە نزیکەی 2.5 لیتر ئاو بە درێژایی کاژێرەکانی نێوان بەربانگ و پارشێو بخورێتەوە.
 
نەخەوتن تا پارشێو؛ بە نەخەوتن یاخود کەمخەوی هۆڕمۆنەکانی جەستە تێکدەچن، لەکاتی رۆژووبووندا تووڕەیی و دڵتەنگی دروستدەکەن.
 
زۆرخواردنی شیرینی و خۆراکە سوورەوەکراوەکان؛ ئەمانە ئاستی شەکر و کۆلیستڕۆڵی خوێن بە خێرایی زیاد دەکەن، دواتریش بە زوویی دەبنە هۆی بێهێزی و ماندوویێتی.
 
زۆردانیشتن و نەجووڵان؛ دوای بەربانگ جووڵەیەک هەبێت بەتایبەت نوێژ و تەراویح بکرێن.

شکار رێبوار


   ئەمانەش بخوێنەرەوە