رۆژووگرتن کاریگەری لەسەر چ هۆڕمۆنێکی پیاوان هەیە؟

9   کاتژمێر پێش ئێستا  57 جار خوێنراوەتەوە

رۆژووگرتن کاریگەریی تەواوی لەسەر جەستە و دەروون هەیە و بەشێکی ئەو کاریگەرییانە ناوازەن بەتایبەت توانای دژەشێرپەنجە و پاککردنەوەی جەستە لە ژەهر. پیاوانی بەڕۆژوو بە درێژایی مانگی رەمەزان دووچاری بێهێزی، کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی و ماندوویێتی دەبنەوە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا تێستۆستیڕۆنیان کەم دەکات؟
 
توێژینەوەیەکی گۆڤاری پزیشکیی Eastern Mediterranean  بڵاو کراوەتەوە و دەریدەخات، کەمبوونەوەی سنوورداری چالاکییە فیسیۆلۆژییەکانی جەستە هەیە، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەکی لەسەر ئاستی هۆڕمۆنی تێستۆستیڕۆندا نییە. 
 
لێکۆڵینەوەیەکی گۆڤاری Endocrinology and Metabolismـیش دەریدەخات، ئەگەر پیاوان لە مانگی رەمەزاندا زۆرخۆر نەبن کە ببێتە هۆی قەڵەوی ئەوا ئاستی هۆڕمۆنەکە وەکو خۆی دەمێنێتەوە، چونکە قەڵەوی و کۆبوونەوەی چەوری بڕێک لە ئاستی تێستۆستیڕۆن کەم دەکاتەوە.
 
گۆڤارێکی دیکەش بە ناوی Curius لە ساڵی 2024دا توێژینەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە کە لەسەر هەزار و 100 پیاوی بەڕۆژوو کراوە و دەریدەخات، دابەزاندنی کێش دەرفەتێکی زێڕینە بۆ زیادبوونی ئاستی تێستۆستیڕۆن.
 
چوار یاسای زێڕین بۆ پاراستنی هۆڕمۆنەکان لە مانگی رەمەزاندا
 
1- خەوی رێک و تەندروست 
2- خواردنی خۆراکی تەندروست کە پڕ بێت لە پڕۆتین و چەورییە سرووشتییە بەسوودەکان.
3- وەرزش
4- کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ
 
تێستۆستیڕۆن هۆڕمۆنی سێکسیی سەرەتایی پیاوانە، بەرپرسە لە گەشەکردنی تایبەتمەندییەکانی نێرینە وەکو (مووی جەستە و رووخسار، بارستەی ماسوولکەکان، چڕی ئێسک و ئارەزووی سێکسی و کۆنتڕۆڵکردنی باری دەروونی).
 

شکار ڕێبوار


   ئەمانەش بخوێنەرەوە