‌چەند نیشانەیەکی شاراوەی نەخۆشی شەکرە

3   کاتژمێر پێش ئێستا  30 جار خوێنراوەتەوە

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی کوێرە ڕژێنەکان باس لە چەند نیشانەیەکی شاراوەی نەخۆشی شەکرە دەکات کە پێویستە هاوڵاتیان لەبارەیەوە ئاگاداربن.

دکتۆرە مارگریتا دەڵێت "لەدەستدانی بینایی بەشێوەیەکی کاتی لەئەنجامی بەرزبونەوەی ئاستی شەکری خوێن بۆماوەیەکی درێژ دروست دەبێت و وا دەکات گۆڕانکاری لەتۆڕی چاودا دروست ببێت بەوەش توانای بینین کەمدەبێتەوە".

ماندوێتی و لاوازی بەردەوام بۆماوەیەکی درێژ بەبێ هەبوونی هۆکاری دیاریکراو وەک نەنوستن و پشوونەدان وەک پێویست نیشانەیەکی دیکەی توشبونە بە نەخۆشی شەکرە.

هاوکات بەردەوام توشبوون بە نەخۆشییە گوازراوەکانی کۆئەندامی هەناسە ونەخۆشییەکانی پێست و کۆئەندامی میز و درەنگ ساڕێژبوون و چاکبونەوەی برین نیشانەی توشبوونە بە شەکرە لەبەر ئەوەی ئەم نەخۆشییە بەرگری لەش لاواز دەکات.

ئازاری بەردەوامی سک و دڵتێکهەڵاتن و ڕشانەوە نیشانەی توشبوونن بە شەکرەی جۆری یەکەم، ئەمانە لەئەنجامی بەرزبونەوەی ڕێژەی ترشی کیتۆن دروست دەبێت لە لەشدا، هۆکارەکەشی بەرزبوونەوەی شەکری خوێنە بۆ ماوەیەکی درێژ.

ئەم پزیشکە ڕێنمای هاوڵاتیان دەکات لەکاتی هەستکردن بەم نیشانانە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ پشکنینی پێویست .


   ئەمانەش بخوێنەرەوە