پەیوەندی نێوان جگەرەکێشان و نەخۆشیەکانی ڕۆماتیزم
2 کاتژمێر پێش ئێستا
30 جار خوێنراوەتەوە
جگەرە کێشان زیان بە سیەکان و دڵ دەگەیەنێت، بەڵام ڕەنگە کەم کەس بزانێت جگەرەکێشان زیان بە تەندروستی جومگەکان دەگەیەنێت وە پەیوەندی نەرێنی لەگەڵ نەخۆشی ڕۆمازتیزم هەیە.
هەندێک لە زیانەکانی جگەرە:
1- نەخۆشی ڕۆماتیزم لەو کەسەنەدا زیاتر سەهەڵدەدات کە جگەرە کێشن.
2- هەروەها جگەرەکێشان نیشانەکانی ڕۆماتیزمە توندتر دەکات و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکە قورستر دەکات.
3- زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە پووکانەوەی ئێسک و شکانی ئێسک زیاد دەکات.
4- تەشەنەکردنی سەوەفان و داخورانی جومگەکان خێراتر دەکات.
وازهێنان لە جگەرەکێشان وەڵامدانەوەی چارەسەرکردن باشتر دەکات و پێشکەوتنی نەخۆشیەکە خاو دەکاتەوە و تەندروستی ئێسکەکان دەپارێزێت.
ئەگەر نەخۆشی ڕۆماتیزمەت هەیە یان ئازاری جومگەکانت هەیە، وازهێنان لە جگەرەکێشان یەکێکە لە باشترین هەنگاوەکان کە دەتوانیت بیگریتە بەر بۆ سەلامەتی جومگەکانت و تەندروستی گشتی.
|