‌ئەم کەسانە دوربکەونەوە لە خواردنی هەنار

15   کاتژمێر پێش ئێستا  8876 جار خوێنراوەتەوە

هەنار یەکێکە لە میوە زۆر بەسوودەکان بۆ مرۆڤ کە بڕێکی زۆر مادەی دژە ئۆکسان، کانزا و ڤیتامینە گرنگەگانی وەک ڤیتامین سی و مەگنیسیۆم و زینک و پۆتاسیۆمی تێدایە کە یارمەتی زوو چاکبوونەوەی برین و زیادبونی سوڕی خوێن دەدات.

هەروەها هەنار زۆر بەسودە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی برینی گەدە و ئازاریان هەیە بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ توێکڵە زەردە تەنکەکەی ناویا بخورێت.

بەڵام ئەو کەسانەی کێشەی تەمەڵی ڕیخۆڵە و قەبزییان هەیە خواردنی هەنار ناڕەحەتیان دەکات و قەبزییەکەیان زیاد دەکات، هەربۆیە باشترە ئەوکات هەنار بکەن بەشەربەت و تەنها ئاوی هەنارەکە بخۆنەوە نەک دەنکەهەنارەکە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە