ئازاری گەدە چ پەیوەندییەکی بە فشاری دەروونییەوە هەیە؟
4 کاتژمێر پێش ئێستا
29 جار خوێنراوەتەوە
ئازاری گەدە و هەست کردن بە قورسی لە گەدەدا یەکێکە لە نیشانە سەرەکییەکانی فشاری دەروونی کە زۆربەی جار وەک یەکەم نیشانە دەردەکەوێت.
پیویستە بزانرێت کە فشاری دەروونی جگە لە ئازاری گەدە توشی چەندین نیشانەی ترمان دەکات لەکۆ ئەندامی هەرسدا ، وەکو سکچوون، قەبزی، بونی غازاتی ناو سک.
هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ تێکچوونی ڕێژەی دەردانی هۆرمۆنەکان لە کاتی توشبوون بە فشار کە دەبێتە هۆی تێکچوونی ڕێژەی دەردانی ترشەڵۆکی گەدە و جوڵەی ماسولکەکان، هەروەها تێکچوونی ئاستی بەکتریا سودبەخشەکانی ناو ڕیخۆڵە.
|