ڕێگایەکی سادە بۆ ڕێگریکردن لە کلۆربوونی ددانەکان
3 کاتژمێر پێش ئێستا
35 جار خوێنراوەتەوە
دەرەنجامی توێژینەوەیەک کە ئەنجامدراوە لە لایەن زاناکانی زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانفرانسیسکۆ ڕێگایەکی سادە و ئاسان بۆ پاراستنی تەندروستی دەم و ددان و ڕێگریکردن لە کلۆربوونی ددانەکان دەخاتەڕوو.
ئەم توێژینەوەیە ئاشکرایکردووە تەنها خواردنەوەی یەک کووپ ئاو دەتوانێت میکانیزمی سروشتی پاراستنی تەندروستی دەم و ددان چالاک بکات، ئەمەش ڕێگایەکی زۆر ئاسان و کەم تێچووە.
لەم توێژینەوەیەدا توانراوە نزیکەی 105 منداڵ لە نێوان تەمەنی 5 بۆ 10 ساڵاندا بەشدارییان پێبکرێت کە لە ژێر چاودێری و پشکنینی بەردەوامی ددانەکانیاندا بوون دابەشکرابوون بۆ 3 گروپ، بە جۆرێک گروپی یەکەم 200 میلیلیتەر لە ئاو و گروپی دووهەم 200 میلیلیتەر لە شەربەتی سێو و گروپی سێهەم هیچ خواردنەوەیەکیان پێنەدرابوو.
لە پاش تێپەڕینی 45 بۆ 60 خوولەک بەسەر خواردنەوەکاندا توێژەران پشکنینی پێوەری ph، ڕێژەی ئەنزیمەکان و ئەنسۆلینیان ئەنجامدا بۆ لیکی منداڵەکان و تێبینی ئەوەیان کرد لیکی ئەو منداڵانەی کە ئاویان خواردبۆوە ڕێژەی ترشێتی و ئەو ئەنزیمانەی کە بەرپرسیارن لە کلۆربوونی ددانەکانیان کەمتر بوو بە بەراورد بە منداڵانی دیکە.
|