‌نیشانەکانی کونبوونی گەدە و دوانزەگرێ چییە؟

4   کاتژمێر پێش ئێستا  22 جار خوێنراوەتەوە

کونبوون و برینداربوونی گەدە و دوانزەگرێ یەکێکە لە حاڵەتە باوەکانی نێو خەڵک و پێویستە ئەو کەسانەی ئەم کێشە تەندروستییەیان هەیە وریا بن و چەند نیشانەیەک هەیە کە دەبێت چاودێری بکرێت، وەک:

1- ئازارێکی کتوپڕ و تیژ لە سکدا.
2- ئاوسان یان ڕەقبوونی ماسولکەکانی سک. 
3- سکچوون و ڕشانەوە يان قەبزی.
4- لەرز و تا.
5-  خێرا لێدانی دڵ و لاوازی.

دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن:

1- دەکرێت دەستنیشانکردنی لە رێگەی پشکنینی چارەخوازەکە خۆی و ناردنی بۆ پشکنینی تیشکی وەکو سۆنار و (x-ray) و (CT-scan) بکرێت.
2- بەزۆری نەشتەرگەری بەپەلە پێویستە بۆ داخستنی کونەکە و پاککردنەوەی بۆشایی سک.

ڕێنماییەکانی خۆپاراستن ئەمانەن:

1- زوو چارەسەری برینی گەدە و دوانزەگرێ و گەڕانەوەی ترشەڵۆک بکە.
2- دوور بکەوەرەوە لە زۆر بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن بەبێ ئامۆژگاری پزیشکی.
3- وازهێنان لە جگەرەکێشان و سنووردارکردنی خواردنەوەی کحول.
4- خواردنی ژەمە تەندروستەکان وهەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی  فشاری دەروونی.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە