سێ نیشانەی سەرەکیی نەخۆشیی دڵ پشتگوێ مەخەن

5   کاتژمێر پێش ئێستا  45 جار خوێنراوەتەوە

لە کۆنفڕانسی تایبەت بە چاندنی دڵ لە هەولێر پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ هۆشداری دەدات لەبارەی سێ نیشانەی سەرەکییەوە کە رەنگە ئاماژە بن بۆ بوونی کێشە لە دڵدا و پێویستە بە هەند وەربگیرێن.
 
د. ئەحمەد هیمداد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ رایگەیاند، "نەخۆشیی دڵ سێ نیشانەی سەرەکی هەیە کە نابێت پشتگوێ بخرێن: هەناسە تەنگی، ئازاری سینگ و دڵەکوتێ." هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە "هەرکاتێک کەسێک هەرسێ نیشانەی پێکەوە هەبوو، دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات."
 
سەبارەت بە هۆکارەکانی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، د. ئەحمەد هیمداد وتی، "زۆرترین هۆکارەکان بریتین لە هۆکاری بۆماوەیی، نەخۆشیی شەکرە، بەتایبەت جۆری 2، جگەرەکێشان و پەیڕەونەکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی."
 
ئەو پسپۆڕەی بواری دڵ هۆشداریشی دا لەبارەی خواردنەوە وزەبەخشەکانەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، "خواردنەوە وزەبەخشەکان دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکەن."
 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە