رووسیا سەختترین هێرشی بۆ سەر كیێڤ ئەنجامدا
7 کاتژمێر پێش ئێستا
46 جار خوێنراوەتەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی 9ی 2025، رووسیا هێرشێكی چڕی بۆ سەر كیێڤ ئەنجامدا و بۆ یەكەمجار بارەگای سەرۆكایەتی وەزیرانی ئۆكرانیای كردە ئامانج، ئەمەش بە سەختترین هێرش دادەنرێت كە لە سەرەتای جەنگەوە رووسیا ئەنجامی دابێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە: هێرشەكە لە لایەن سەدان فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و بەبەكارهێنانی ژمارەیەك مووشەكی كاریگەر ئەنجامدراوە و بۆ یەكەمجار هێرش گەیشتە باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران لە ناوەڕاستی پایتەختی ئۆكرانیا، كە بووەهۆی دروستبوونی ئاگرێكی گەورە و بەرزبوونەوەی دووكەڵ لە نهۆمەكانی سەرەوەی باڵەخانەكە.
راشیگەیاندووە: چەندین گەڕەكی نیشتەجێبوون لە كیێڤ زیانیان بەركەوتووە و لە ئەنجامی پاشماوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانەوە ئاگر لە هەندێك باڵەخانە كەوتەوە، دەسەڵاتدارانی ئۆكرانیاش هێرشەكەیان بە هەڵكشاندنێكی مەترسیدار وەسفكرد، كە دامەزراوە سەرەكییەكانی دەوڵەت دەكاتە ئامانج.
|