وەزیری ناوخۆی عێراق شەڕێك ڕادەگەیەنێت و سازش لەسەر هیچ ناکات

3   کاتژمێر پێش ئێستا  251 جار خوێنراوەتەوە

عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێكدا دەڵێ، "شەڕێكی كراوە رادەگەیەنین لە دژی ت-یرۆر، مادەی هۆشبەر، ململانێی عەشایەری، جەختیشدەكاتەوە كە سازش لەسەر ئەو بابەتانە ناكەن.

عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق، لە كاتی رێوڕەسمی ناشتنی ئەو ئەفسەر و پۆلیسانەی شەوی رابردوو لەلایەن چەكدارانی عەشایەرییەوە كوژران، ڕایگەیاند: ت-یرۆر و مادەی هۆشبەر و ململانێی عەشایەری،  هەڕەشە لە ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی دەكەن، هیچ یەكێك لەوان مەترسییان لەویتر كەمتر نییە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، جارێكی دیكە شەڕ لە دژی ئەو كێشانە رادەگەیەنین، شەڕێكی كراوە، سازش و نەرمی نواندنی تێدا نەبێت، بە روونی دووپاتی دەكەینەوە ئەوەی چەك بە رووی دەوڵەت بەرز دەكاتەوە و هێرش دەكاتە سەر پیاوانی دەوڵەت، ئەوا بە دەستێكی پۆڵاین لێی دەدەین.

ئەوەش لەكاتێكدایە شەوی رابردوو لە ناوچەی مەعاملی رۆژهەڵاتی بەغدا، هێزێكی ئەمنی هەوڵی كۆنترۆڵی شەڕێكی عەشایەرییان دا، لە ئەنجامدا چوار كەس كوژران كە دووانیان ئەفسەر بوون و نۆ پۆلیسیش بریندار بوون.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە