سوودەكانی ئەنجامدانی ئیكۆی دڵ چین؟

2025-08-06  332 جار خوێنراوەتەوە

پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەكان دەڵێت: لە ڕێگەی پشكنينى ئیکۆى دڵەوه، پزیشک دەتوانێت چەند کێشەیەکی دڵ دەستنیشان بکات، لەوانەش: مەینی خوێن لە بەشەكانی دڵدا، کۆبوونەوەی شلە لە کیسی دەوروبەری دڵدا، کێشەی ئاۆرتا، خوێنهێنەری سەرەکی، کە بەرەو دڵ دەڕوات و کارایی پەمپکردنی خوێن و تەندروستی بەستەرەکانی دڵ.

د.مستەفا ئیسماعیل پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەكان لە نووسینێكدا ئاماژە بە سودە تەندرووستییەكانی ئەنجامدانی ئیكۆی دڵ دەكات.

دەقی نووسینكەی :-

لە ڕێگەی پشكنينى ئیکۆى دڵەوه، پزیشک دەتوانێت چەند کێشەیەکی دڵ دەستنیشان بکات، لەوانەش:-

مەینی خوێن لە بەشەكانی دڵدا.

کۆبوونەوەی شلە لە کیسی دەوروبەری دڵدا

کێشەی ئاۆرتا

خوێنهێنەری سەرەکی، کە بەرەو دڵ دەڕوات

کارایی پەمپکردنی خوێن

تەندروستی بەستەرەکانی دڵ.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە