ئۆپۆزسیۆنی هەرێم لە نەیاریی هەولێرەوە بۆ باوەشی بەغدا..

2   کاتژمێر پێش ئێستا  146 جار خوێنراوەتەوە

ئەو حزبانەی لە سلێمانی دژی حکومەتی هەرێم هاواریان دەکرد لە بەغدا دەبنە وەزیر و گزیر..
 
لە پێشهاتێکی سیاسیی نوێدا، لایەنە سەرەکییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی دادگەری، و ڕەوتی هەڵوێست بڕیاریان داوە ستراتیژیی خۆیان بگۆڕن و بەشداری لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراقدا بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی بکەن. 
ئەم هەنگاوە وەک گۆڕینی قیبلەی سیاسی لایەنە نەیارەکان لە هەولێرەوە بەرەو بەغدا لێکدەدرێتەوە.
ئەم هاوپەیمانییە سێ قۆڵییە لە کاتێکدا ڕوو لە بەغدا دەکەن کە لە ناوخۆی هەرێمدا بە توندی دژی حکومەتی هەرێم دەوەستنەوە و سەری زمان و بنی زمانیان دژایەتی حکومەتی هەرێمە..

فاتیح سەنگاوی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی بە ٧ڕۆژی ڕاگەیاند، وەک یەکگرتووی ئیسلامیی بە نیازن و بریاریانداوە لەگەڵ رەوتی هەڵویست و کۆمەڵی دادگەری بەشداری حکومەتی نوێی عیراق بکەن.

ئەو پێی وایە، پرۆسەی سیاسی لە کوردستان گەیشتووەتە بنبەست و هەڵبژاردنی نوێش گۆڕانکاریی ڕیشەیی بەدی ناهێنێت و بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆری جەماوەر هێشتا دەنگ بە دوو حزبی دەسەڵاتدار دەدەنەوە، فشارە مەدەنییەکان کاریگەرییان کەمبووەتەوە.
ئەم هاوپەیمانییە نوێیە هەوڵێکە بۆ گواستنەوەی مەیدانی ململانێکان بۆ ناوەندی بڕیار لە عێراق، تا لەوێوە بتوانن فشارەکانیان بۆ سەر پارتی و یەکێتی زیاتر بکەن و وەک بەرەیەکی کاریگەر لە دەرەوەی چوارچێوەی تەقلیدیی هەرێم دەربکەونەوە.

جگە لەو سێ حیزبە، نەوەی نوێش کە وەک حزبێکی ئۆپۆزسێۆن خۆی دەناسێنێت، بەڵام بەهۆی رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی ئێستا وەک بەشێک لە دەسەڵات سەیری دەکرێت و دەنگۆش هەیە کە یەکێتی لە پشکی خۆی لە بەغدا پۆست بە نەوەی نوی بدات ..
یەکێک لەو پۆستانەش کە ئەگەر بەر یەکێتی بکەوێت، پۆستی وەزارەتی ژینگەیە و ئەگەر هەیە بدرێت بە سروە عەبدولواحید..

بەو هەنگاوە چی دیکە سلێمانی حزبی ئۆپۆزسیۆنی نامینێت و هەمووان ڕوو لە پاروە چەورەکەی بەغدا دەکەن..

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە