عێراق بەنداوی دوکان پابەند دەکات بە بەردانەوەی ئاو
6 کاتژمێر پێش ئێستا
212 جار خوێنراوەتەوە
له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دوشهممهیدا، لیژنه‌ی باڵای ئاوی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و یه‌كێك لهبڕیارهكانیش پابه‌ندكردنی به‌نداوی دوكانه به به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كه به‌پێی پلانی ناوه‌ندی سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د شیاع سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی لیژنه‌ی باڵای ئاوی كرد، كه تیایدا بابه‌ته‌كانی ناو به‌رنامه‌ی كاره‌كه‌ی تاوتوێ كران و ڕێنمایی و بڕیاری په‌یوه‌ندیدار درا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به پێویستی هه‌نگاوی فراوان له بواری دابینكردنی ئاو و ڕێكخستنی به‌كارهێنانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبون و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا له هه‌مو بواره‌كانی به‌كارهێنانی ئاودا كرد، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێن په‌سه‌ندكران بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی به‌رده‌ستبونی ئاو هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك بڕیار له ئاست و بواره جیاجیاكانی په‌یوه‌ست به به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌كانی ئاو كه به‌م شێوه‌یه‌ن.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به گرنگیدان به پڕۆژه ستراتیجییه گه‌وره‌كان له‌ڕوی پلاندانان، دارایی، پڕۆژه‌كانی ئاودێری (ئاودێری عه‌مماره و ناوه‌ڕاستی دیجله)، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كانی گۆڕینی بۆ ئاودێری لوپی داخراو و گواستنه‌وه‌ی ئاو له ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه بۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ كه‌میی داهاتی ئاو.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، بڕیاردرا به پابه‌ندكردنی هه‌مو لایه‌نه‌كان به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی چاره‌سه‌ركردنی پیسبون بۆ سنورداركردنی كاریگه‌رییه‌كانی پیسكه‌ره‌كان، هه‌روه‌ها كۆنترۆڵكردنی ده‌ردانی ئاوه‌ڕۆ و سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی پیسبون و هه‌مو سه‌رچاوه‌كانی ئاوی پاكنه‌كراوه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، بڕیاردراوه به‌پابه‌ندبونی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به پلانی كشتوكاڵی و ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان بۆ جوتیاران، جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی دابینكردن له‌سه‌ر ڕوباره‌كانی دیجله و فورات و ڕوباره گه‌وره‌كان له وه‌رزی هاویندا، گرنگیدان به جێبه‌جێكردنی وێستگه‌ی ئاو بۆ شوتی له پارێزگاكانی باشور (به‌سره، زیقاڕ، میسان، موسه‌ننا)
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، بڕیاردراوه به ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێك بۆ پاراستن و هه‌ڵكه‌ندنی چه‌مه‌كان، به‌تایبه‌تی له ده‌روازه‌كان، پاككردنه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها قۆستنه‌وه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی و جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه له‌و ناوچانه‌ی كه ده‌ستگه‌یشتن به ئاوی سه‌رزه‌وی قورسه، جگه له‌وه‌ش بڕیاردراوه به پابه‌ندكردنی ئیداره‌ی به‌نداوی قه‌زای دوكان به به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كه به‌پێی پلانی ناوه‌ندی سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
|