چۆن دەرمانی ساختە لە دەرمانی ڕاستەقینە جیا بكەینەوە؟

9   کاتژمێر پێش ئێستا  39 جار خوێنراوەتەوە

جیاکردنەوەی دەرمانی ساختە لە دەرمانی ڕاستەقینە ئاسان نییە و پێویستە کەسی پسپۆڕ دوای پشکنین بڕیاری لەسەر بدات، بەڵام هاوڵاتیان دەتوانن سوود لەم خاڵانە وەربگرن، کە تا ڕادەیەک دەتوانرێت پشتی پێببەسترێت بۆ جیاکردنەوەی دەرمانی ساختە و ڕاستەقینە.

دەرمانخانەی پێشەوا لەبارەی ئەوەی چۆن دەرمانی ساختە لە دەرمانی ڕاستەقینە جیا بكەینەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەقەكەی بەمجۆرەیە:-

جیاکردنەوەی دەرمانی ساختە لە دەرمانی ڕاستەقینە ئاسان نییە و پێویستە کەسی پسپۆڕ دوای پشکنین بڕیاری لەسەر بدات، بەڵام هاوڵاتیان دەتوانن سوود لەم خالانە وەربگرن، کە تا ڕادەیەک دەتوانرێت پشتی پێببەسترێت بۆ جیاکردنەوەی دەرمانی ساختە و ڕاستەقینە.

بەم ڕێگایانە دەرمانی ساختە لە دەرمانی ڕاستەقینە جیابكەنەوە:

یەکەم- لە وڵاتی خۆمان، ستیکەری تایبەت بە دەرمان هەیە و کاتیک دەرمانێک دەکڕین و ستیکەری پێوەیە واتە پشکنینی بۆکراوە و ساختە نییە.

دووەم- گرنگە وسینی سەر پاکەتی دەرمانەکە ( ناوی دەرمان، ناوی کۆمپانیای درووستکەر، ناوی بازرگانی بە ڕوونی نووسرابێت و هەڵەی تیا نەبێت).

سێیەم- ئەگەر حەب هەبوو ئەوا بزانە نەئاوساوە، یاخود بە ئاسانی هەڵبوەرێت و بشکێت یان رەنگی گۆڕابێت ئەوە واتە ساختەیە یان تێكچووە پێکهاتەکەی.

چوارەم- ئەگەر شرووب بوو ، بۆنی تێكچووبوو، نیشتو  درووست بوبو، ڕەنگی گۆڕابوو، ئەوا یان ساختەیە یان پێکهاتەکەی گۆڕاوە و سوودی نەماوە

پێبجەم- ئەگەر پاکەتی دەرمانەکە تێكچوبو، دانەخرابوو، یان چرچ و لۆچ بوبو.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە