کۆنگرەی یەکریزی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت

3   کاتژمێر پێش ئێستا  27 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرای کرد شەممەی داهاتوو کۆنگرەی یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد بەڕێوەدەچێت.

 عەبدی لە راگەیەندراوێکیدا کە لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردۆتەوە ئاشکرای کردووە:" بە خۆشحاڵییەوە بە گەلەکەمان رادەگەیێنین، کۆنگرەی یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی لە 26ی04ی2025 بەڕێوەدەچێت".
 ئاماژە بەوەشدەکات:" یەکڕیزی  بۆتە پێویستییەکی نیشتمانیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەلی کورد لە سووریا"، هیواشی خواست هەموو لایەنەکان بەرپرسیارێتی نیشتمانیی لەم قۆناغەدا هەڵبگرن.

لە بەرامبەریشدا حزبەکانی رۆژئاوا پێشوازیان لە دیاریکردنی کاتی کۆنگرەکە کرد و هیوایان خواست ببێتە خاڵی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە هاریکاری نێوان حزبە سیاسییە کوردییەکان.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە