زیاتر لە یەک ملیۆن بەڵگەی تاوانی بەعس دەخرێتەڕوو

2025-04-17  213 جار خوێنراوەتەوە

دەزگای شەهیدانی عیراق زیاتر لە یەک ملیۆن بەڵگەوە دۆکۆمێنتی لەسەر تاوانەکانی رژێمی بەعس لە عیراق کۆکردووەتەوە کە بەرامبەر بە گەلی عیراق ئەنجامیداون، سەرۆکی دەزگاکەش رایدەگەیەنێت:" ئەو بەڵگەنامانە لە کەربەلا پاێزراون و بڕیارە بخرێنەروو".

عەبدولئیلا ئەلنعیلی سەرۆکی دەزگای شەهیدان،  یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی بۆ بەدۆکیۆمێنتکردنی تاوانەکانی بەعس  کردەوە و  ئیمزایکرد .

بریارە بەڵگەنامەکانی سەردەمی بەعس کە تاوان و پێشێلکارییەکان و تاوانە تیرۆریستەکانی دوای ساڵی 2003 دکیۆمێنت بکرێن، کە بەرامبەر لەگەلی عیراق کراون.

 سەرۆکی دەزگای شەهیدان دەڵێت:"حزبی بەعس و داعش دوو دیوی یەک دراون، هەردووکیان تاوانی قێزەونیان بەرامبەر گەلی عیراق ئەنجامداوە، ئەمەش وایکردووە دامەزراوەکە یاسای تایبەت دەربکات کە دادپەروەری بۆ کەسوکاری شەهیدان دابین دەکات".

 "ئەو تاوانانەی بەرامبەر گەلی عیراق ئەنجامدراون، سەدان هەزار کوژراو و برینداری بەجێهێشتووە و لێکەوتووەتەوە، ئەمەش وادەکات دەزگای شەهیدان و دامودەزگاکانی دیکەی دەوڵەت کاربکەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات دادپەروەری بۆ کەسوکاری قوربانیان دابین بکەن". سەرۆکی دەزگاکە وا دەڵێت.

بەوتەی ئەلنەعیلی :"دامەزراوەکە ئەرشیفێکی گەورەی هەیە کە زیاتر لە یەک ملیۆن بەڵگەنامەی تێدایە لەسەر تاوانەکانی حزبی بەعس و لە شاری  کەربەلا پارێزراون ".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە