هێرشکارەکەی سەر جەژنی ئەکیتۆ فەرمانی لە سەرکردەیەکی داعش وەرگرتووە

2025-04-10  129 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دانپێدانانی ئەنجامدەری هێرشەکەی جەژنی ئەکیتۆ لە دهۆک بڵاودەکاتەوە. 
 
1ی نیسانی 2025ی لە ئاهەنگی جەژنی ئەکیتۆ لە شاری دهۆک هێرش کرایە سەر ئاهەنگگێڕان و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.
 
ئەنجوومەنی ئاسایش دەڵێت: "هێرشەکە تیرۆریستی بوو و ئەنجامدەرەکەی لەلایەن داعشەوە راسپێردرا بوو. فەرمانی لە سەرکردەیەکی داعش وەرگرتووە."
 
لەبارەی ناسنامەی هێرشکارەکە، ئەنجوومەنی ئاسایش دەڵێت: "ناوی لوئەی عەبدولڕەحیمە و ناسناوی ئەبوجوهەیمەن باغۆزییە."
 
لە دانپێدانەکانیدا کە بە زمانی عەرەبی قسە دەکات، تاوانبارەکە دەڵێت: "پێشتر دانیشتووی قامشلۆ بووم و ئێستا نیشتەجێی کەمپی دۆمیزم. لە 2024 لەرێگەی چاتەوە پەیوەندیم بە داعشەوە کرد و بەیعەتم دابووە رێکخراوەکە."
 
تاوانبارەکە دەشڵێت: "وانەم لەبارەی خولی شەرعی، جیهادی و ئەمنی وەرگرتبوو و بۆ هێرشکردنە سەر مەسیحییەکان راسپێردرام."


   ئەمانەش بخوێنەرەوە