قەباری ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و ئەمریکا بەرزبوەتەوە

2025-03-28  163 جار خوێنراوەتەوە

قەبارەی  ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان عیراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەماوەی دوو ساڵی رابردوو بۆ دوو هێندە و زیاتر بەرزبوەتەوەو هاوکات هاوکارییە بازرگانییەکان بۆ بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانی و ئابوری و چەند بوارێکی تر بەردەوام دەبێت.

بەپێی ئامارەکان هەناردەی عیراق بۆ ئەمریکا زیاتر لە 110% زیادی کردووە، هاوردەی عیراقیش لە ئەمریکاوە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لەنێوان 9 بۆ 10 ملیار دۆلار بووە، بەو پێیەش تەرازووی بازرگانی لەبەرژەوەندی عیراقە بەبڕی 5.7 ملیار دۆلار.

هاوکات هەناردەی نەوتی عیراقی بۆ ولایەتە یەکگرتووەکان بە 10 ملیار دۆلاری ساڵانە مەزەندە دەکرێت و ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە شەشەمین هاوبەشی بازرگانی عیراق دادەنرێت لەدوای ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو، چین و تورکیا و ئێران و هیندستان.

سەبارەت بە قەبارەی هاوردەکردن، بەهای هاوردەکردنی مەکینە و کەرەستە و وێستگەکانی کارەبای کارەبا ساڵانە بە نزیکەی 260 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، بەو پێیەی هاوردەکردنی عیراق لە ئۆتۆمبێل و کەرەستەی گواستنەوە و ئەندازیاری و کەرەستەی کارەبایی خۆی دەبینێتەوە.

بەرزترین بەهای قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عیراق لەساڵی 2008دا بوو، ئەو کاتە بەهای ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات گەیشتە 24 ملیار دۆلار، هەروەها قەبارەی ئاڵوگۆڕەکەش لەگەڵ کەمبوونەوەی بڕی نەوتی هەناردەکراو بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دابەزیوە.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە