موقتەدا سەدر: عێراق دوایین هەناسەکانی بەڕی دەکات
2025-03-28
259 جار خوێنراوەتەوە
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی نیشتمانی شیعه‌كان ڕایگه‌یاند كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا ناكات، "به‌هۆی بونی گه‌نده‌ڵی و گهندهڵكارانیشهوه عێراق دوا هه‌ناسه‌كانی به‌ڕێده‌كات.
موقته‌دا سه‌در له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه له‌لایه‌ن یه‌كێك له لایه‌نگرانییه‌وه ئاراسته‌ی كراوه سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراقدا وتی، "با هه‌موان بزانن، تا گه‌نده‌ڵی بونی هه‌بێت، من به‌شداری له هیچ پڕۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی چهقۆكێشدا ناكه‌م كه ته‌نها په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندییه تائیفی و حزبییه‌كانه‌وه هه‌بێت، دور بێت له ئازاره‌كانی خه‌ڵك و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا ڕوده‌ده‌ن، كه هۆكاری سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه خه‌ڵك ده‌كه‌نه ناو سوتێنهرهكانهوه كه په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نیه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "من هێشتا پشت به گوێڕایه‌ڵی بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كانی لایه‌نگرانی سه‌دری له بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی شیعه‌كان ده‌به‌ستم، بۆیه هه‌روه‌ك چۆن فه‌رمانم پێكردن ده‌نگ بده‌ن، ئه‌مڕۆش هه‌مویان له ده‌نگدان و خۆكاندیدكردن قه‌ده‌غه ده‌كه‌م، چونكه یارمه‌تیده‌رێكه بۆ گوناه، ئێمه به خۆشه‌ویستی عێراق ده‌مێنینه‌وه و گیانی خۆمان له پێناویدا به‌خت ده‌كه‌ین و به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌وه‌دا درێغی ناكه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له كاتێكدا عێراق دوای هه‌ژمونی زلهێزه ده‌ره‌كییه‌كان و هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی قوڵ به‌سه‌ر هه‌مو جومگه‌كانیدا، دوایین هه‌ناسه‌كانی به‌ڕێده‌كات، چاوه‌ڕوانی چ سودێك له به‌شداریی گه‌نده‌ڵكاران و به‌عسییه‌كان ده‌كرێت؟".
چه‌ند مانگێكه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرا كه موقته‌دا به به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بگه‌ڕێته‌وه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی داوای له لایه‌نگرانی كرد داتای هه‌ڵبژاردنه‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه.
پێشتر چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باسیان له‌وه كردبو، زۆربه‌ی كوتله سیاسییه‌كان به نازناو و پێكهاته جۆراوجۆره‌كانیانه‌وه نوێنه‌ریان ناردوه بۆ نه‌جه‌ف له هه‌وڵێكدا بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی موقته‌دا سه‌در سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراق یان نا.
له مانگی (حوزه‌یران/7)ی 2022، موقته‌دا سه‌در بڕیاریدا له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بكشێته‌وه و به‌شداری له هیچ هه‌ڵبژاردنێكی داهاتودا نه‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تمه‌داره گه‌نده‌ڵه‌كانه‌وه نه‌كات، دوای ئه‌وه‌ی داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌ر 73 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی كرد.
|