ئەحمەد شەرع داوا لە روسیا دەكات بەشار ئەسەدی رادەستبكاتەوە
2025-03-22
175 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆكی سوریا داوای لە روسیا كردووە بەشار ئەسەد رادەستبكرێتەوە بۆ ئەوەی دادگایی بكرێت.
میدیا جیهانیەكان بڵاویانكردەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا داوای لە ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا كردووە بەشار ئەسەد رادەستی وڵاتەكەی بكرێتەوە.
ئاماژەیان بەوەشکرددوە، ئەحمەد شەرع ئەو خاڵەی كردوەتە مەرج بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ روسیا و دەیەوێت ئەسەد لە ناو سوریا دادگایی بكرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی پێنجشەممە پوتن قسەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع كرد و پشتیوانی خۆی بۆ سوریا دەربڕی لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزووی وڵاتەكەی بۆ دارشتنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ دیمەشق دەربڕی.
|