ئەردۆگان: 21ی ئازار بە پشوی بەهار و برایەتی دیاری بكرێت

6   کاتژمێر پێش ئێستا  127 جار خوێنراوەتەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، پێشنیار دەکات ڕۆژی 21ی (ئازار/3) بە پشوی بەهار و برایەتی لە وڵاتەكەی دیاری بكرێت و ئامادەیە وەک سەرۆک کۆمار پێشنیارەکە بخاتە بەردەم پەرلەمان. دەشڵێت، "هەرگیز ڕێگە نادەین ئەو باندە کۆمەڵکوژانە ناوچەکەمان بكەنە دەریایەکی خوێن، ئەوان نەخشەی نوێ بۆ خۆیان دەکێشن و بە ئامانجەكانیان ناگەن".

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، ئەمڕۆ هەینی لە میانەی وتارێكدا بە بۆنەی نەورۆزەوە لە شاری ئیستانبوڵ ڕایگەیاند، پیرۆزبایی نەورۆز لە هەموان دەكات و پێشنیار دەکات، ڕۆژی 21ی (ئازار/3) بە پشوی بەهار و برایەتی لە توركیا دیاری بكرێت و ئامادەیە وەک سەرۆک کۆمار پێشنیارەکە بخاتە بەردەم پەرلەمان. 

لە بارەی غەززەوە ئاماژەی بەوەكرد، پێش جەژنی ڕەمەزان هاوکارییە مرۆییەکانیان زیادکرد بۆ پاڵپشتیکردنی خەڵكی غەززە، هەروەها پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان خێراتر کرد بۆ دوبارە دەسپێكردنەوەی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە ستەم و وەستاندنی جینۆساید.

سەرۆكی توركیا باسی لەوەشكرد، "هەرگیز ڕێگە نادەین ئەم باندە کۆمەڵکوژانە کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بێباکتر دەبن، ناوچەکەمان بكەنە دەریایەکی خوێن، ئەوان نەخشەی نوێ بۆ خۆیان دەکێشن، ناتوانن ئامانجەكانیان پیس و فێڵبازەکانیان بگەن".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە