عەلی زەیدی بڕیارێکی نوێی لەبارەی جورف سەخر دەرکرد
1 کاتژمێر پێش ئێستا
621 جار خوێنراوەتەوە
دوایین کاتژمێرەکان بۆ کەتائیبی حزبوڵڵا ومۆڵەتی چۆڵکردنی جورف سەخر نزیک دەبنەوەو عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق چەند بڕیارێکی نویی لەوبارەیەوە دەکرد.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
لەسەر ڕاسپاردەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، فەرمانی دیوانی دەرچوو بە پێکهێنانی بارەگای کۆنترۆڵکەر (المقر المسيطر) لە (جورف ئەلنەسر) بەم شێوەیەی خوارەوە:
١. بارەگاکە لە هەموو ڕوویەکەوە بە فەرماندەیی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵییەوە دەبەسترێتەوە.
٢. دەستنیشانکردنی فەریقی ڕوکن ئەحمەد حاتەم حەمید وەک فەرماندەی بارەگای کۆنترۆڵکەر، و دوو جێگریشی بۆ دادەنرێت:
أ. جێگر بۆ کاروباری بەرگری: لیوای ڕوکن حوسێن عەلی نوسەیف.
ب. جێگر بۆ کاروباری حەشدی شەعبی: بەڕێز عودەی عەبدولئەئیمە مەسحەب.
٣. چوار پێکهاتە بە بارەگاکەوە دەبەسترێنەوە، کە بریتین لە:
أ. لیوایەک لە سوپای عێراق.
ب. لیوایەک لە پۆلیسی فیدراڵی.
ج. دوو لیوا لە دەستەی حەشدی شەعبی.
د. فەوجێک لە پۆلیسی وزە بۆ دابینکردنی پاراستن بۆ بۆرییە نەوتییەکانی ناوچەکە.
٤. کەرتی بارەگای کۆنترۆڵکەر لە چوارچێوەی سنووری کارگێڕیی جورف ئەلنەسردا دەبێت.
٥. بارەگاکە لە کاتژمێر ٦:٠٠ـی بەیانیی ڕۆژی ٢٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ـەوە دەکرێتەوە، و فەرماندەیی و کۆنترۆڵی سەرجەم یەکە ئەمنییەکانی ژێر فەرمانی خۆی دەکات.
٦. بارەگای کۆنترۆڵکەر بە بەرزترین ئاستی هەماهەنگی، هەماهەنگی لەگەڵ هەریەک لە؛ فەرماندەیی پۆلیسی بابل، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەکات.
سەباح ئەلنوعمان
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
|