داهاتی هەشت مانگی عیراق زیاتر لە 45 تریلیۆن دینار بووە

56   خولەک پێش ئێستا  20 جار خوێنراوەتەوە

داهاتی هەشت مانگی عیراق 45 تریلیۆن و 355 ملیار دینار بووە و سەرۆکی دەستەی چاودێری تەرخانکردنی داهاتە فیدڕاڵییەکان-یش ئاشکرای دەکات، داهاتی عیراق لە 77%ی لەرێگەی فرۆشی نەوتەوە دابین دەکرێت و ئەوی دیکەش داهاتی نانەوتییە.

سۆزان عەبدوڵڵا محەمەد، سەرۆکی دەستەی گشتیی چاودێریی تەرخانکردنی داهاتە فیدراڵییەکان ڕایگەیاند، بودجەی ساڵی 2027 هێشتا لە قۆناغی ئامادەکردنی پرۆژەکەیدایە، بە شێوازی کۆتایی پەسەند نەکراوە، و هێشتا هەموارکردن و گفتوگۆکان لەبارەیەوە بەردەوامن".

وتیشی، دەستەکەمان پێداچوونەوە بە بنەما و پێوەرەکانی دابەشکردنی داهاتە فیدراڵییەکان دەکات، بۆ ئەوەی دادپەروەری و شەفافیەت و تەرخانکردنی سامانی گشتی هاوتەریب بێت لەگەڵ مادەی 106ی دەستور.

سەرۆکی دەستەی گشتیی چاودێریی تەرخانکردنی داهاتە فیدراڵییەکان ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لەکاتی چاودێری کردندا، وردبینی لە داتا داراییەکان دەکەین و بەدواداچوونیش بۆ شایستە دارایی و چۆنییەتی کۆکردنەوەی لە هەژماری گەنجینەی گشتی دەکەین،تا دەگاتە تەرخانکردنی سەرچاوەکان و دابەشکردنیان، سەرەڕای دەستنیشانکردنی لادانە داراییەکان و بەهێزکردنی چاودێریی پێشوەختە.

پەیوەست بە داهاتی هەشت مانگی رابردووش، سۆزان عەبدوڵڵا، ئاشکرای کرد، لە سەرەتای ساڵەوە تا 31ی8ی2026، کۆی داهاتی عیراق 45 تریلیۆن و 355 ملیار دینار بووە، کە 34 تریلیۆن و 726 ملیاری لە فرۆشی نەوتە، کە دەکاتە 77%، هاوکات 10 تریلیۆن و 629 ملیاری لە داهاتی نانەوتی بووە کە دەکاتە 23%، هاوکات کۆی خەرجییەکان گەیشتووەتە 78 تریلیۆن و 9 ملیار دینار، کە 75 تریلیۆن و 8 ملیاری خەرجی بەگەڕخستن بووە و 3تریلۆن و یەک ملیاری خەرجی وەبەرهێنان بووە.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە