بە بڕیاری مەسرور بارزانی پلەی 519 ئەفسەری ئاسایش بەرزکرایەوە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  230 جار خوێنراوەتەوە

مەسرور بارزانی، فەرمانی پلەبەرزکردنەوەی بۆ 519 ئەفسەری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەرکرد، بڕیارەکە تایبەتە بە خشتەی 09-01-2026 و لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانەکەوە جێبەجێ دەکرێت.

بەپێی فەرمانێکی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کە لە ڕێککەوتی 15-09-2026، بە واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوان دەرچووە، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی لە 09-09-2026، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیار درا بە پلەبەرزکردنەوەی 519 ئەفسەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ.

بەپێی ڕێکكارە یاساییەکان و ماددەی 10 لە یاسای ڕاژە و خانەنشینیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ژمارە 18ـی ساڵی 2011)، پلەبەرزکردنەوەکە گوزارشتە لە خشتەی 09-01-2026 و لە پلەی عەمید تاوەکوو ملازم لەخۆدەگرێت، فەرمانەکە لە زنجیرە یەک بە ناوی (عەمید سیروان ساڵح خدر) دەستپێدەکات و بە زنجیرە 519 بە ناوی (ملازم ڕاوچی حەسەن ساڵح) کۆتایی دێت.

هەر لە فەرمانەکەی سەرۆکایەتیی دیواندا هاتووە، سووڕانەوەی خزمەت (تدویر) بۆ ئەفسەرانی خاوەن زنجیرەکانی (169، 232، 263) بۆ پلەی داهاتوویان جێگیر کراوە، هەروەها بڕیارەکە ڕاستەوخۆ لە ڕێکەوتی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە