قوباد تاڵەبانی: سلێمانی پایتەختی داهێنانە، بۆ هەلی کار ئیشی زۆرمان بۆ کردووە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
19 جار خوێنراوەتەوە
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، شاری سلێمانی "پایتەختی داهێنانە" و رایدەگەیەنێت، شارەکە لە هەموو روویەکەوە لە گەشەسەندندایە و هەوڵی زۆریش دراوە بۆ بووژانەوەی بازاڕ و رەخساندنی هەلی کار.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە لوتکەی ئابووریی سلێمانی بەناونیشانی "دەرفەتێک بۆ گەشەپێدان و بوژانەوەی ئابووری”، تیشکی خستە سەر پێگەی شارەکە و رایگەیاند، سلێمانی گەشەسەندنێکی گەورەی بەخۆوە بینیوە و هاوشانی گەشەی ئابووری، کایەکانی هونەر و کولتووریش لە شارەکەدا لە برەودان و گەشەسەندنی بەردەوامدان.
جێگری سەرۆکی حکومەت وتیشی: "سلێمانی پایتەختی داهێنانە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە وەک حکومەت کاری زۆریان بۆ بەرەوپێشبردنی بازاڕ و فەراهەمکردنی هەلی کار بۆ گەنجان و هاوڵاتییان ئەنجام داوە.
قوباد تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی کاری پێکەوەیی کردەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا و رایگەیاند، دەبێت هەموو لایەک پێکەوە و بە هەوڵی هاوبەشی هەموان کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەن.
|