جارێکی دیکە دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی دواخرا

1     کاتژمێر پێش ئێستا  32 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ دانیشتنێکی دیکەی دەستگیرکراوانی دۆسیەی لالەزار لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی بەڕێوەچوو، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوان راگەیاند، بێ وەرگرتنی وتەی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای، دانیشتنەکە دواخرا.

دانا تەقیەدین، وتەبێژی پارێزەرانی دۆسیەی لالەزار، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دادوەر بە ریزبەندی وتەی لە تۆمەتباران وەردەگرت، کات بۆ لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵادی برای و رێبوار حامید نەما و دانیشتنەکە دواخرا".

دانا تەقییەدین، وتیشی، وه‌كو پارێزه‌رانی دۆسیه‌كه‌ رازی نه‌بون و "هه‌ستمان به‌ بونی سینارۆیه‌كی دیكه‌ ده‌كرد، ئێمه‌ له‌دانیشتنه‌كانی دیكه‌ خۆمان به‌ پاڵه‌په‌ستۆ ده‌چوینه‌ ژوره‌وه‌ به‌ڵام كه‌ چوین ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس له‌وێ بون كه‌ پێمان خۆش بو به‌ڵام ده‌بو ده‌رگا واڵا بكرایه‌ بۆ هه‌مو رۆژنامه‌نوسه‌كان نه‌ك ئاسایش دیاری بكات".
وتەبێژی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی دۆسیەی لالەزار دەڵێت: "یەکشەممە ئاگادار دەکرێینەوە کە دانیشتنی داهاتووی دادگا کەی دەبێت".

دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای سلێمانی پێنجەم دانیشتنی دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی و هاوڕێکانی بوو؛ یەکەم جار 12ی کانوونی دووەمی 2026 و دوایین جاریش 3ی ئەیلوول بوو. بڕیار بوو پێشتر لە 1ی حوزەیران دادگەیی بکرێتەوە، بەڵام دانیشتنی دادگە نەکرا. لە پێنج جاری چوونی بۆ دادگە، دوو جار لاهوور شێخ جەنگی دادگەیی کراوە.

سەبارەت بەو تۆمەتەی دراوەتە پاڵیان، دانا تەقیەدین دەڵێت، "بە مادەی 56 لە یاسای سزادانی عێراقی و مادەی 406ی تایبەت بە کوشتن تۆمەتبار کراون."

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە