پله‌ی 519 ئەفسەری ئاسایشی هەرێم به‌رز کرایەوە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  201 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی هەرێمیی دەرکرد و پلەی 519 ئەفسەری ئاسایش بەرز دەکاتەوە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی ئەیلوولی 2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی هەرێمیی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی 519 ئەفسەر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، واژۆ کرد."

بەپێی فەرمانەکە، کە پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و یاسا به‌رکاره‌کان دەرچووە، "پلەی ئەفسەران بۆ پلەی شایستەی راژه‌یان بەرز دەکرێتەوە."

وەکو لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دا هاتووە، "ئه‌م فه‌رمانه‌ له ئە‌مڕۆ، رۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌، ده‌چێته‌ واری جێبه‌جێکردنه‌وه‌."

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە