لە مانگی نۆوە باج و گومرک لەسەر حەواڵەی دەرەکی پێشوەختە وەردەگیرێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا
43 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی نوێی بۆ ڕێگریکردن لە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی و ڕێکخستنەوەی سەرچاوە داراییەکانی دەوڵەت دەرکرد، بەپێی ئەوە لە سەرەتای مانگی ئەیلوولی داهاتووەوە شێوازی کۆکردنەوەی باج و ڕسوومی گومرکی دەستکاری دەکرێت.
بەپێی گشتاندنێکی فەرمی کە لەلایەن حەمید نەعیم ئەلغزی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت، پارێزگا و دەستە سەربەخۆکان کراوە، بڕیارەکە پاش کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (١٣)ی ئەنجومەنی وەزیران هاتبوو کە لە ٦ی ئابی ٢٠٢٦ بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران بەڕێوەچوو
.
لە نوسراوەکەدا هاتووە جێبەجێکردنی بڕیارەکە ئامانج لە پاراستنی سەرمایەی نیشتمانی و زامنی بەکارهێنانی دروستی سەرچاوەکانی دەوڵەتە، دوو خاڵی سەرەکی لەخۆدەگرێت:
لە بەرواری ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ەوە، بڕی باج و ڕسوومە گومرکییە شایستەکان ڕاستەوخۆ و بە شێوەی پێشوەختە لەسەر هەموو حەواڵە داراییە دەرەکییەکان دەبڕدرێت و وەک سپاردە (ئەمانات) تۆمار دەکرێت.
داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بە شێوازێکی ورد و دەستبەجێ ڕێنماییەکە بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.
|