"70 هەزار سەردانیکار و زیاتر لە 300 ملیۆن دینار داهاتی هەبووە"

2   کاتژمێر پێش ئێستا  203 جار خوێنراوەتەوە

ڤیستیڤاڵی بەرهەمی خۆمالی و کلتورییەکانی خورماڵ ئامار و داتای ڤیستیڤاڵەکەیان بڵاوکردەوەو دەڵێن لەماوەی سێ ڕۆژدا نزیک بە (٣٠٠) ملیۆن دینار داهاتی هەبووە.و نزیک بە (٧٠) هەزار گەشتیاری هەبووە.

دەقی راگەیەندراوی تۆڕی ڕێکخراوەکانی خورماڵ:

وەک تۆڕی ڕێکخراوەکانی خورماڵ  و تیمی ئیداری خورماڵ توانیمان ڤیستیڤاڵی  بەرهەمی خۆماڵی و کلتورییەکان  بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە بەرواری ١٣/تا١٥ ی ئابی ٢٠٢٦ بە سپۆنسەری سەرەکی کۆمپانیای ئاوی سلێمانی بەڕێوەبەرین، سوپاس بۆ خوا پاشان پێزانین بۆ  هوشیاری گەشتیار و تیمی ناحیەی خورماڵ و برایانی هاتوچۆ وبرایانی ئاسایش و پۆلیسی چالاکە مەدەنیەکان کە هیچ گرفت و ڕووداوێکی نەخوازراو ڕووی نەدا.

ڕێزێکی زۆرمان بۆ کارمەندانی مەڵبەندی تەندروستی شەهید عەلی شيعە و  پاکەوانەکان و ژینگە پارێزەکان هەیە.

لە کۆتاییدا ئامار و داتای ڤیستیڤاڵەکەمان بەم شێوەیە بوو:

 - نزیک بە (٣٠٠) ملیۆن داهاتی هەبووە.
 - نزیک بە (٧٠) هەزار گەشتیاری هەبوە .

جێی خۆیەتی سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی خاتوو نوخشە ناسح  پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێز کاک سمکۆ سالار قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خورماڵ و  هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار و کشتوکاڵی هەڵەبجە بکەین  لە مۆڵەتدان و کردنەوە و سەرخستنی ڤیستیڤاڵی بەرهەمی خۆمالی و کلیورییەکان.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە