ئەمریکا و سعودیە هێرشی هاوبەشیان کردە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی
1 کاتژمێر پێش ئێستا
11 جار خوێنراوەتەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و سعودیە چەندین بارەگای حەشدی شەعبیان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بۆردومان کرد، دەستەی حەشدیش رایدەگەیەنێت: چەندین بارەگامان کراونەتە ئامانج و قوربانی زۆر هەیە، دەشڵێت: ئەمە پێشێلکاری سەروەری خاکی عیراقە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و سعودیە لە 29ی7ی2026، هێرشی وردیان کردووەتە سەر چەندین شوێنی هەڵگرتنی چەک و پێداویستی لۆجیستیی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی عیراق.
واشنتن جەختی کردەوە ئەم هێرشانە وەک وەڵامێک بووە بۆ زیاتر لە 30 هێرشی درۆنی کە لە ماوەی 72 سەعاتی ڕابردوودا کرابوونە سەر هێزەکانی ئەمریکا و دامەزراوەکانی وزەی سعودیە.
هاوکات،وەزارەتی بەرگری سعودیەش جەختیكردەوە، ئەو هێرشانە لە چوارچێوەی مافی ڕەوای وڵاتەكەدایە بۆ بەرگریكردن لە خۆی و پاراستنی ئاسایش و سەروەرییەكەی، هاوكات رایگەیاند كە دەسەڵاتی ریاز بەردەوام دەبێت لە ڕێگریكردن لە هەڕەشەكان.
لەلایەکی دیکەوە، دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند: چەندین بارەگەیان رووبەڕووی هێرش بووەتەوە و بەهۆیەوە چەندین چەکداریان کوژراون.
دەشڵێت: ئەم پێشهاتێکی مەترسیدارە و پێشێلکردنی سەروەری خاکی عیراقە.
لە بارەی زیانەکانی دیکەشەوە، حەشدی شەعبی رایگەیاندووە: تاوەکو ئێستا ئاماری وردیان لەبەردەستدا نییە و دواتر بە رەسمی رایدەگەیەنن، ميديا عيراقييەکان ئاشکرایان کرد، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 چەکدار کوژراون.
|