حەشدی شەعبی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی بڵاوکردەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
20 جار خوێنراوەتەوە
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی حەشدی شەعبی، لە بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سعودیە و ئەمریکادا زیاتر لە 50 چەکداری میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران لە عێراق کوژران و بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند لە هێرشەکانی ئەمڕۆی سعودیە و ئەمریکادا ‘بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی” لانیکەم 20 چەکدار کوژراون و 32ی دیکەش بریندار بوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئامارەکە سەرەتاییە و کۆتایی نییە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەش دراوە بەوەی بۆردومانەکان بارەگای میلیشیاکانی لە پارێزگاکانی بەغدا، واست، نەینەوا، بەسڕە، کەرکووک، کەربەلا و دیالەیان کردووەتە ئامانج و زیانی ماددیشیان بە بارەگاکان و ئامێر و کەرەسەتەی سەبازیش گەیاندووە.
|