داهاتی دوو مانگی فرۆشتنی نه‌وتی عێراق ئاشكراكرا
1 کاتژمێر پێش ئێستا
29 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، زیاتر له 32 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو، له‌ماوه‌ی مانگه‌كانی (ئایار/5 و حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ هه‌نارده‌كراوه و داهاته‌كه‌شی زیاتر له 2.3 ملیار دۆلار بوه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "كۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ مانگه‌كانی (ئایار/5 و حوزه‌یران/6)ی 2026، به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراقی (سۆمۆ) ده‌ریكردوه، بڕی 32 ملیۆن و 114 هه‌زار و 677 به‌رمیل هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو بوه، داهاته‌كه‌شی گه‌یشتوه‌ته دو ملیار و 335 ملیۆن و 537 هه‌زار و 399 دۆلار.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، كۆی گشتی بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی خاو بۆ دو مانگی ڕابردوی مانگه‌كانی (ئایار/5 و حوزه‌یران/6) له نه‌وتی به‌سره 20 ملیۆن و 238 هه‌زار و 836 به‌رمیل بوه، هاوكات بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه بڕی ملیۆنێك و 564 هه‌زار و 625 به‌رمیل بوه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی كه‌ركوك له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه بڕی 10 ملیۆن و 311 هه‌زار و 216 به‌رمیل بوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و شه‌ڕ و ململانێی ئێران و ئه‌مریكاوه، گه‌روی هورمز داخراوه و به‌وهۆیه‌وه وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت روبه‌ڕوی ئاسته‌نگی گه‌وره ده‌بنه‌وه و ناتوانن نه‌وته‌كانیان هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكه‌ن.
|