وەزارەتی سامانە سروشتییەکان چەند بڕیارێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین دەرکرد

1     کاتژمێر پێش ئێستا  33 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی بەنزین و پێداچوونەوە بە نرخەکان دەرکرد و هەوڵ بۆ زیادکردنی پشکی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان دەدات.

دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان:

ئەمڕۆ ڕێکەوتی  ٢٨/٧/٢٠٢٦، وەزیری سامانە سروشتییەکان  سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی نەوت و کانزاکانی وەزارەتی کرد بۆ دابینکردنی بەنزین و پێداچوونەوە بەنرخەکان و چارەسەرکردنی کێشەی کەمی بەنزین و ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:

1. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو هەوڵێک دەدات بەمەبەستی زیادکردنی پشکی حکومەتی هەرێم لە نەوتی خاو لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە، کە لە ئێستادا تەنها رۆژانە (٥٠) پەنجا هەزار بەرمیل کە دەکاتە (٣٩،٤٦٪)ی پشکی هەرێم لە ڕێژەی شایستەی راستەقینەی هەرێم کە دەبێتە (١٢،٦٧٪) و یەکسانە بە رۆژانە (١٢٦،٧٠٠) سەد و بیست و شەش هەزار و حەفت سەد بەرمیل.

2. زیادکردنی بڕی بەنزینی جۆری نۆرماڵی پاڵپشتیکراوی حکومی ٧٥٠ دیناری بۆ هەر لیترێک بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

3. چاودێریکردنی بەنزینی بازرگانی ڕۆژانە بۆ جۆرەکانی (نۆرماڵ، موحەسەن، سوپەر) لە ڕووی کوالێتی و گونجانی لەگەڵ واقعی ڕۆژانەی بازاڕی ئێستای هەرێمی کوردستان. 

4. زیادکردنی کاری لێژنەکانی چاودێری و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ پاراستنی کوالێتی جۆرەکانی بەنزین.

5. پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ هاوردەکردنی بەنزین و مەوادی کیمیاوی بە مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارتی سامانە سروشتییەکان.



   ئەمانەش بخوێنەرەوە