دامەزرانی بانکی نیشتمان لە هەرێمی کوردستان بەکوێ گەیشتووە؟

14   کاتژمێر پێش ئێستا  341 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی دامەزراندنی بانکی نیشتمان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت  لە قۆناغی جێبەجێکردندان و تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتنداین و هەنگاەی باشمان بڕیوە.

ڕاگەیەندراوێک لە ڕێگەپێدراوی دامەزراندنی بانکی نیشتمان.

ماوەیەکە چەندین هەواڵ و لێدوان و بابەتی ڕۆژنامەوانی لە سەر هەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتمان و ئەو خزمەتگوزاریانەی لە داهاتوودا پێشکەشی دەکات بڵاو دەکرێتەوە کە زۆر جار زیادەڕۆیی و ناڕاستی تێدایە.

بە پێویستمان زانی ڕای گشتی و میدیاکان ئاگادار بکەینەوە لە ئێستادا هەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتمان لە قۆناغی جێبەجێکردندان و تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن بۆ دیاریکردنی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەشەکان و فەرمانبەران بەڕێوەدەچێت.

هەر زانیاری و بەرەوپێشچوونێک لەسەر قۆناغەکانی داهاتووی بانکەکە هەبێت بەفەرمی لە لاپەڕەی وەزارەتمان بڵاوی دەکەینەوە، هەر کەس و لایەن و بەرپرسێک لە وەزارەتە جیاوازەکان لێدوان و شیکردنەوە لەسەر هەنگاوەکانی ئەو بانکە بدات گوزارشت لە ڕای خۆی دەکات و وەزارەت  بەرپرسیار نییە لێی.

د، هاوڕێ کەمال - ڕاوێژکاری یاسایی و ڕاسپێردراوی وەزارەتی دارایی بۆ دامەزراندنی بانکی نیشتمان


   ئەمانەش بخوێنەرەوە