حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت

1     کاتژمێر پێش ئێستا  23 جار خوێنراوەتەوە

عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئاشکرای کرد بانكی ناوەندی عیراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا گەیشتنە رێككەوتوون و حەوت بانكی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت و مامەڵە بە دۆلارەوە دەكەن.

سەرۆک وەزیرانی عیراق، لە بارەی هەڵگرتنی سزای سەر بانقەکان، رایگەیاند: ئامادەکردن و گەڕانەوەی حەوت بانکی عیراقی بۆ نێو کەناڵەکانی ناردن و مامەڵەی بانکیی دەرەکی بە دراوەکانی دیکە، وەک سەرەتایەک بۆ گەڕانەوەی شایستەیی و توانایان بۆ مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی دوای تەواوکردنی پێداویستییەکانی پابەندبوون و حوکمڕانی، دووپاتکردنەوەی سەرکەوتنی ئەو رێبازە چاکسازییە داراییەیە کە حکومەت پەیڕەوی دەکات، هاوکات متمانە بە کەرتی بانکیی عیراق بەهێزتر دەکات و ئاسۆیەکی فراوانتر لەبەردەم ئابووریی نیشتمانی و وەبەرهێناندا دەکاتەوە.

سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە: بەردەوام دەبن لە پشتگیریکردنی چاکسازییە دارایی و بانکییەکان، و چەسپاندنی بنەماکانی شەفافیەت و حوکمڕانی، بەو شێوەیەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عیراق دەکات و پێگەی ئابووریی وڵات لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا بەرزتر دەکاتەوە.

سەرۆک وەزیرانی عیراق دەشڵیت: ئەو بانكانە دوای تەواوكردنی پێداویستیەكانی پابەندبوون سزایان لەسەر هەڵگیراوە، هەروەها ئەم هەنگاوە متمانە بە کەرتی بانکی عیراق بەهێز دەکات و ئاسۆی ئابوری نیشتمانی فراوان دەکات.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە