لە عێراق نزیکەی 20 کەس بە تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەست داوە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  33 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی تەندرووستیی عێراق ئامارێکی نوێی تای خوێنبەربوونی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٢٧٠ حاڵەتی تووشبوون بەو نەخۆشییە لە سەرتاسەری وڵاتدا تۆمارکراون، کە ١٧ کەسیان بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند، تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا ٢٦ تووشبووی نوێ تۆمارکراون کە ١٠ کەسیان لە پارێزگای بەسرە بوون، بەڵام لەو ماوەیەدا هیچ حاڵەتێکی مردن تۆمار نەکراوە. پارێزگای زیقار لەسەر ئاستی عێراق زۆرترین ڕێژەی تووشبووانی هەیە بە ١٠٩ تووشبوو و ٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان.

لەلایەکی دیکەوە، وتەبێژی پارێزگای زیقار ئاماژەی بەوە کرد پارێزگاکەیان لە ئاستی جیهانیشدا زۆرترین ڕێژەی تووشبوونی هەیە. ناوبراو هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەی بۆ کەمیی هۆشیاریی تەندرووستیی هاووڵاتییان و کێشەی سەربڕخانەکان گەڕاندەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە